له دێربی مه‌درید مێسی هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت
ئه‌نجامی یاری دێربی مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید به‌سوودی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا شكایه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌یتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش بۆ مێسی سوودی هه‌بوو، به‌و پێیه‌ی له ئێستادا مێسی به تۆماركردنی 11 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا، كریستیانۆ خاوه‌نی 10 گۆڵه، هه‌ڵبه‌ت دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگه كه له 3/6ـی مانگی داهاتوو له كاردیڤی پایته‌ختی وێڵز له نێوان یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید به ڕێوه ده‌چێت.