سووده‌كانى شووتى بزانه

K24- هه‌ولێر
شووتى، ميوه‌يه‌كى وه‌رزى هاوينه‌يه، چه‌ندين سوودى گرنگى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌يه كه ده‌كرێ له‌م خاڵه‌نه‌ى خواره‌وه كۆيانبكه‌ينه‌وه:
- شووتى (91%)ى پێكهاته‌ى ئاوى تێدايه، بۆيه به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌شيان به‌رزه، جگه له‌مه‌ش وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به تێنويه‌تى نه‌كات.
- هه‌روه‌ها رێگره له به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كره‌ى خوێن، ئه‌ميش به‌هۆى ئه‌و پێكهاته ئاوى و شه‌كره‌يه‌ى تێيدايه، واده‌كات هاوسه‌نگى رێژه‌ى شه‌كر له‌له‌شى مرۆڤ رابگرێت.
- به‌هۆى خواردنى شووتييه‌وه جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌رێژه‌ى 19% ڤيتامين A زياد ده‌كات، كه يه‌كێكه له‌گرنگترين ئه‌و ڤيتامينانه‌ى دژه ئۆكسانه، دڵى مرۆڤ ده‌پارێزێت له ئه‌گه‌رى هه‌ر نه‌خۆشييه‌ك كه رووبه‌ڕووى ببێته‌وه.
- شووتى ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى (پۆتاسیۆم) به‌سووده بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى رێژه‌ى خوێ له جه‌سته‌ى مرۆڤ.
- سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ گورچيله نايه‌ڵيت به‌وشكى بمێنێته‌وه.
- رێگره له تووشبوون به‌نه‌خۆشى شێپرپه‌نجه.
- له‌به‌رئه‌وه‌ى مادده‌ى مه‌گنيسيۆم و پۆتاسيۆمى تێدايه، رێگره له دروستبوونى پاڵه‌په‌سۆتى خوێن و كه‌مى ده‌كاته‌وه، روونتره بڵێن خوێن له‌له‌شى مرۆڤ رێكده‌خات.
سه‌رچاوه: موضوع