پۆلیسی سۆران: كچێك به هۆی سووتانی جه‌سته‌ی گیانی له ده‌ستدا
K24 - سۆران:
كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان دانیشتووی رواندز، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی سووتانه‌وه رۆژی 9/5 ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه, به‌هۆی زۆری سووتاوییه‌كه‌وه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، رۆژی 9/5/2017، پۆلیسی سۆران له رووداوی سووتانی كچێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌وه ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه، ده‌رده‌كه‌وێت، كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، به‌ناوی (ش. م. م) دانیشتووی رواندز، له رووداوێكدا سووتاوه.
دوای رووداوه‌كه، كچه‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری سووتانی جه‌سته‌ی و خراپی باری ته‌ندرووستی به‌هۆی سووتانه‌كه، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی هه‌ولێر ده‌كرێت و دوای دوو رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ 11/5/2017 گیانی له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستی ئه‌و كچه، پۆلیسی نه‌یتوانیوه گوفتاری لێوه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پەراوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە ڕێکخراو بۆ زانینی راستی و دروستی رووداوەکە, بەدواداچوونی چڕ بۆ که‌یسەکە دەکرێت.