عه‌بادی: ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی مافی كورده
K24 - به‌غدا:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌رله‌مانی به‌غدا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هات.
به گوێره‌ی یه‌كێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی، كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، عه‌بادی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نیشانداوه و رایگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا نییه له‌ناو خاكی عێراق و ده‌بێت بچنه‌وه ناو خاكی توركیا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له سه‌ربه‌خۆیی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پارتی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردبوو، پێكهاتبوون له د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئه‌شواق جاف، ڤیان ده‌خیل، سیروان سیرینی، ئه‌رده‌لان نووره‌دین، حاكم سه‌رحان، د. به‌هار و عوسمان دۆسكی.