يه‌په‌گه ئاڵاى رووسيا و سووريا هه‌ڵده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكرده‌وه, يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، له شارى عفرين ئاڵاى رووسيا و سووريايان هه‌ڵكردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، به درێژايى ناوچه‌كانى سنوورى شارى عفرينى سه‌ر به پارێزگاى حه‌له‌ب له باكوورى سووريا و به‌رامبه‌ر هه‌ردوو گوندى ئه‌كجاباغلار و ده‌ير ئيشيقى توركيا يه‌كينه‌كان ئاڵاى رووسيا و سووريايان هه‌ڵكردووه و هه‌ر دوو ئاڵا له مه‌وداى بينين له ناوچه‌كانى توركياوه ديارن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، يه‌كينه‌كان به مه‌به‌ستى خۆپاراستن له بۆردومانى توركيا له‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵياندايه ئه‌و ئاڵايانه‌يان هه‌ڵكردووه.
صور.. "ب ي د" الإرهابي يرفع علمي النظام و #روسيا في #عفرين السوريةhttps://t.co/bKm8S9D5sZ pic.twitter.com/lBJ4JscxoG
— قناة TRT العربية (@TRTalarabiya) ١١ مايو، ٢٠١٧