وێنه‌يه‌كى لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانى ئه‌مريكا توڕه‌ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له ناو كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكادا، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى لاڤرۆڤ و تره‌مپ هاتووه‌ته ئاراوه، چونكه وێنه‌كه له لايه‌ن رووسه‌كانه‌وه گيراوه و رێگه نه‌دراوه راگه‌ياندنى ئه‌مريكا رووماڵى كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى "Politico" ئه‌مريكايى بڵاويكردووه‌ته‌وه, كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا رێگه‌يان پێ نه‌دراوه له كۆشكى سپى ئاماده بن بۆ رووماڵكردنى سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ بۆ كۆشكى سپى و ديدارى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له لايه‌ن خۆيه‌وه چه‌ند وێنه‌يه‌كى ديدارى نێوان لاڤرۆڤ و تره‌مپى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ژماره‌يه‌ك له ميدياكار و كه‌ناڵه‌كانى ئه‌مريكا ره‌شبينى خۆيان له مامه‌ڵه‌ى كۆشكى سپى نه‌شاردووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵى "MSNBC" وێنه‌كانى بڵاوكردوونه‌ته‌وه و په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه‌ش له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندوو, ئيداره‌ى ئه‌مريكا رێگه به ئازادى كارى ميديايى نادات.
هه‌رچى كه‌ناڵى "CNN"ـه وێنه‌كانى بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام بێژه‌ره‌كه وتى: رێگه‌يان به وێنه‌گره ئه‌مريكاييه‌كان نه‌داوه له كۆشكى سپى وێنه بگرن و ئه‌و وێنه هى رووسه‌كانه.
سه‌رۆكى به‌شى پێوه‌ره ميدياييه‌كان له كه‌ناڵى "CBS" گوتى: ئێمه وه‌ك وێنه‌ى رووسه‌كان مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين كه رێگه‌يان نه‌داوه وێنه‌گره ئه‌مريكاييه‌كان وێنه بگرن.
به‌ڵام كه‌ناڵى فۆكس نيوز، وێنه‌كانى بڵاونه‌كردنه‌وه و بێژه‌رى هه‌واڵه‌كان رايگه‌ياند، ده‌توانن له رێى ئينته‌رنێته‌وه ئه‌و وێنانه ببينن.
گوتيشى: ئێمه بڕيارمان داوه وێنه‌كان بڵاونه‌كه‌ينه‌وه، چونكه ئێمه به‌شێكين له ميدياى ئه‌مريكا و بڕوامان وايه پێويسته ئێمه وه‌ك كه‌ناڵى ئه‌مريكايى بگه‌ينه كۆشكى سپى.
كارمه‌ندانى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ره‌خنه‌يان له‌وه گرتووه، كه كۆشكى سپى رێگه‌يان پێ نادات رووماڵى رووداوه‌كان بكه‌ن و ناچارن له كه‌ناڵه‌كانى رووسياوه هه‌واڵى په‌يوه‌نديدار به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان وه‌ربگرن.
كۆشكى سپى ئه‌وه‌ى راگه‌ياندبوو، كه ته‌نيا وێنه‌گرانى تايبه‌تى لاڤرۆڤ و تره‌مپ ئاماده‌ى ديداره‌كه بوونه و هيچ كه‌ناڵێكى راگه‌ياندن ئاماده‌يى نه‌بووه.