"پايزى ئه‌مساڵ راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجامده‌درێت"
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى پارتى ديموكراتى كوردستان له مۆسكۆ خۆشه‌وى بابه‌كر رايگه‌ياند، راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان له مانگى تشيرينى يه‌كه‌م يان تشرينى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خۆشه‌وى بابه‌كر به ئاژانسى سپۆتنيكى راگه‌ياند، له پايزى ئه‌مساڵدا راپرسى ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ى به وردى ده‌ستنيشان نه‌كراوه و ده‌كه‌وێته مانگه‌كانى 10 و 11ى ئه‌مساڵه‌وه.
گوتيشى: هه‌رێم له‌گه‌ڵ رووسيا له وتوێژدايه له رێى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رووسيا چاو‌دێر ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، به مه‌به‌ستى چاودێريكردنى پرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێم داواى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كردووه چاودێرى ئه‌و پرۆسه‌يه بكه‌ن.