هه‌سه‌ده: هيچ كه‌سێك به زۆر نه‌كراوه‌ته شه‌ڕڤان
K24 – ته‌بقه:
فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له ناوه‌ڕاستى شارى ته‌بقه‌ى رزگاركراو، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان سازكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده رايانگه‌ياند، به‌م زووانه شارى ته‌بقه راده‌ستى ئه‌نجوومه‌نێكى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ين.
روونيشيان كرده‌وه، ته‌نيا توركيا له دژى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هه‌سه‌ده‌يه و به وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێن له دژى هه‌سه‌ده پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و فه‌رماندانه‌ى هه‌سه‌ده باسيشيان له‌وه كرد، ئه‌وان هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى ئه‌مريكان له ناوچه‌كه و هه‌واڵى رزگاركردنى ره‌ققه له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه راده‌گه‌يه‌نرێت و ئه‌و خاڵه‌ش تۆمار كراوه و ده‌بێت هێزه‌كانى هه‌سه‌ده ئه‌و شاره رزگار بكه‌ن.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه, هه‌سه‌ده رازى نييه هيچ هێزێكى ديكه له شه‌ڕى ره‌ققه به‌شدارى بكات و گوتيشى: ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بێنه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه باشتر وايه كێشه‌كانى خۆيان و پرسى ناو وڵاته‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى سه‌پاندنى سه‌ربازى زۆره ملێ و ده‌ستگيركردنى گه‌نجان بۆ چوونه ريزى هه‌سه‌ده, يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده گوتى: بێگومان ئه‌وه هه‌مووى پڕوپاگه‌نده‌ى دوژمنانه و هيچ كه‌سێك له هيچ شوێنێك به زۆره‌ملێ نه‌كراوه‌ته شه‌ڕڤان و تا ئێمه له سه‌ركه‌وتنى يه‌كجارى نزيك بينه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ى زۆرتر له دژمان ده‌كرێن.