سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی رۆبێرت موگابێ سه‌رۆكی زیمبابوێ رایگه‌یاند "ناخه‌وێت، ئه‌و كاته‌ی چاوه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له كۆبوونه‌كان داده‌خات، به‌ڵكو پشوویه‌ك به چاوه‌كانی ده‌دات".
بی بی سی به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یەكی نووستووی مۆگابێ له كۆبوونه‌یه‌كدا، لێدوانێكی گوته‌بێژه‌كه‌ی، جۆرج چارامبا هێناوه‌ته‌وه كه به رۆژنامه‌ی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، هێرالد گوتووه "سەرۆک ناتوانێ بەرگەی رووناکی بەهێز بگرێت".
موگابێ 93 ساڵی له چه‌ندین كۆبوونه‌وه به حاڵه‌تی نووستوو بینراوه، كه ده‌نگۆی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
بڕیاریشه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری زیمبابوێ، جارێكی دیكه خۆ كاندید بكاتەوە و چه‌ندین جاریش چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ چاوه‌كانی له سینگاپور وه‌رگرتووه.
دواجار له كاتی نووستوو له كۆبوونه‌وه‌ی كۆربه‌ندی ئابووری له ئه‌فریقای باشوور له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بینرا.
چارامبا له‌مباره‌وه ده‌ڵێت "هه‌ست به شكست ناكەم، كاتێ كه له باره‌ی نووستنی سه‌رۆك له كۆنفرانسه‌كان ده‌خوێنمه‌وه".
ھەروەھا ئەم كارەی موگابێ لەگەڵ نێلسۆن ماندێلا به‌راورد ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی كه له دوورگه‌ی رۆبێن زیندانیكرابوو و كاركردن لە كانزای گەچ كاریگەری لەسەر چاوەكانی دروست كردبوو.
دەشڵێت "رێگەت پێ نادرێ فلاش بەكار بینی، ئەوكاتەی ئەو (موگابێ) لە ژوور دایە".