رووسیا به‌م شێوه‌یه سیخوڕی به‌سه‌ر كۆشكی سپی‌دا كردووه
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا، كه له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، كه هه‌ریه‌ك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ركه‌وتوون، مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هاوكات له وێنه‌كه، كیسلیاك، باڵیۆزی رووسیا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه.
له وێنه‌كه‌دا تره‌مپ و لاڤرۆڤ له یه‌كه‌وه نزیك و پێده‌كه‌نن، به‌ڵام وه‌ك ئاژانسه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، پێكه‌نینه‌كه درووستراوه، هه‌رچه‌نده دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه له ناكاو نه‌بووه، به‌ڵام گرتنه وێنه‌كه له ناكاو بووه، ئه‌و وێنه‌گره‌ی كه وێنه‌كه‌شی گرتووه، له‌لایه‌ن ئاژانسه رووسییه‌كه‌وه له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆشكی سپی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه كه ئه‌و وێنه‌یه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ترس له ژنه‌فت
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، رۆژی پێنجشه‌ممه له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی، كه ناوه‌كه‌ی نه‌هێناوه، ده‌ڵێت: "رووسه‌كان پێیان نه‌گوتووین كه وێنه‌گره‌كه‌یان دوو رۆڵی هه‌یه و وێنه‌كان له ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان، خه‌ڵك گومانه‌كانی خستووه‌ته سه‌ر هۆكاری رێگه‌دان به كه‌سێكی رووسی كه بچێته ئۆڤال ئۆفیس و ئامێرێكی له شێوه‌ی كامێرای پێبێت و هیچ جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: "كه‌سێكی رووسی به ئامێرێكی هاوشێوه‌ی كامێرا چووه‌ته ئۆفیسه‌كه، بێگومان رووسه‌كان هه‌وڵیانداوه ئامێرێك بۆ تۆماركردنی ده‌نگ و گفتوگۆكان له ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دابنێن، به‌و پێیه‌ی مێژووێكی دوور‌و درێژیان له‌و جۆره كارانه‌دا هه‌یه".
گومانی خه‌ڵك له رووسه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌یان له كۆشكی سپی زیاتر بووه، وه‌ك وێبسایتی "گیزمۆدۆ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشتر رووسه‌كان، منداڵانی قوتابخانه‌یان فێركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی دیاری و په‌یكه‌ری دارینی داتاشراو، سیخوڕی به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رووسیا بكه‌ن، كه ئامێری تۆماركردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌نگییان تێدا دانابوو.
رۆژنامه‌كه سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و كاره ده‌پرسێت، ئایا ده‌كرێت كارمه‌ندێكی ده‌زگای سیخوڕێ به‌بێ هیچ سزایه‌ك به‌رامبه‌ر دانانی ئامێری گوێگرتن له‌ناو ئۆڤال ئۆفیس ده‌ربازی بێت؟
ئامێرێكی بچووك كاری خۆی ده‌كات
تۆد مۆریس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "برێك هاوس سیكیوریتی" وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، كه له نیویۆرك له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی جێبه‌جێكردرنی یاسا كار ده‌كات و تایبه‌تمه‌نده به بواری چاودێری و دژه چاودێری، ده‌ڵێت:"ده‌كرێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت و رێی تێده‌چێت، به‌ڵام ره‌نگه ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌خایه‌نیێت".
مۆریس روونیشی ده‌كاته‌وه، كه چۆن ئامێرێكی له‌و جۆره ده‌گاته كۆشكی سپی و چۆن كاری خۆی ده‌كات.
مۆریس ده‌ڵێت: "ئه‌و جۆره ئامێرانه هێنده بچووكن، كه به ئاسانی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نهێنییه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی هه‌مان رۆژنامه‌ش، پكشنینی سه‌ردانیكه‌رانی كۆشكی سپی، ئامێره ورد و ئاڵۆزه‌كان ئاشكرا ناكات و هه‌ر كه‌سێكیش بتوانێت بگاته ئۆڤال ئۆفیس، زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و ئامێره ورد و ئاڵۆزانه له‌به‌رچاوان بشارێته‌وه.
مۆریس ده‌شڵێت: "كه ده‌چییه نمایشه‌كانی ته‌ڕده‌ستی و جادوویی، ده‌بینی كه كارامه‌یی ته‌ڕده‌ستی شتێكی ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت نییه نه‌توانی فێر بی، ئه‌وكات ده‌زانی كه شاردنه‌وه‌ی ئامێرێكی بچووك چه‌نده ئاسانه و هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ستته ده‌توانی له شوێنێك بیشارییه‌وه، بۆ نموونه له كاتی توندكرده‌وه‌ی پێڵاو له‌ژێر شتێك بیشارییه‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئاسانی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه، به‌ڵام ته‌مه‌نی كاركردنییان هێنده درێژ نییه و زۆر ناخایه‌نێت.
داتای سیخوڕی
مۆریس ئاماژه به‌وه ده‌كات، به تێپه‌ڕبوونی كات ئاشكرا ده‌بێت، كه پشكنینێكی ورد له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه بۆ ئۆڤال ئۆفیس، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره كراوه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی چاودێری ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، زۆر جار ئه‌و ئامێرانه‌ی كه سیخوڕه‌كان دایانده‌نێن، پێویستیان به‌وه نییه په‌خش بكات و ده‌نگه‌كان بۆ شوێنی دیكه بگوازێته‌وه، چونكه جارێكی دیكه هه‌ڵی ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی جێبه‌جێ نابێت.
مۆریس ده‌ڵێت: "له‌و حاڵه‌تانه‌دا، كه ده‌زانرێت بوونی ئه‌و ئامێره زوو ئاشكرا ده‌بێت، به زووترین كات ئامێره‌كه ته‌واوی زانیارییه‌كان ده‌نێرێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سیسته‌می سیكیوریتی كۆشكی سپی ئاشكرا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و ئامێره زانیارییه‌كان دوای 12 كاتژمێر ده‌نێرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه واباشتره دوای كه‌متر بێت له‌و ماوه‌یه، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا، پێده‌چێت ته‌واوی گفتوگۆكان تۆماركرابن".
رۆژنامه‌كه له‌و شاره‌زایه ده‌پرسێت، ئایا ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی زانیاری و ده‌نگی تۆماركراو، له رێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی هه‌یه، له وه‌ڵامدا مۆریس ده‌ڵێت: "به دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ، چونكه ئه‌و ژووره پۆلێنكراو نییه و له‌و ژوورانه نییه كه پارێزراو بێت بۆ راگرتنی په‌خشی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، به‌ڵام ته‌كنیكه‌كانی دژه چاودێری تێدایه".
ئه‌و شاره‌زایه باس له دوو ئه‌گه‌ر ده‌كات بۆ بردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی، ئه‌ویش به‌كارهێنانی شوێنی خانه‌كه (جی پی ئێس)، یان به‌كارهێنانی شه‌پۆلی كورت مه‌ودا، كه باشترین دوو بژارده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شه‌پۆلی ئه‌و ئامێره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌م كاره‌ش پێویست ناكات رووسه‌كان، ئۆتۆمبێلی داخراو له نزیكی كۆشكی سپی رابگرن، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌خشی ئامێره‌كه، له شه‌قامی په‌نسلڤانیا، كه ده‌كه‌وێته نێوان كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی".
مۆریس ده‌شڵێت: "شه‌پۆلی ئه‌و ئامێره، نزیكه‌ی 1.6 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رووسه‌كان له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی نزیك كۆشكی سپی چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كان بكه‌ن".
مۆریس سه‌رسوڕمانی خۆیشیی نیشاندا له‌وه‌ی كه ئه‌م كێشه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا چۆن ده‌بێت هه‌بێت.
ده‌شڵێت: "روونه كه یه‌كه‌م هێڵی به‌رگری كۆشكی سپی، پكشنینی وردی مێوانه‌كانه به‌ر له چوونه ژووره‌وه‌یان، كۆشكی سپی به‌وه به‌ناوبانگه، كه ئارامترین شوێنی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، بۆیه رێگه‌دان به كه‌سێك، كه دوو رۆڵی هه‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی پكشنینێكی باشی بۆ بكرێت، شۆكهێنه‌ره".