نووسه‌رێكی میسری هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی
K24 - هه‌ولێر:
یوسف زێدان، نووسه‌رێكی دیاری میسرییه، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبی، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی وده‌ڵێت: " سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی خراپترین كه‌سایه‌تی مێژووه و قودسیشی رزگارنه‌كردووه".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و دكتۆره میسرییه، له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكاری میسری، عه‌مر ئه‌دیب له به‌رنامه‌ی "كل یوم" هات، كه له كه‌ناڵی "On E"ی میسری په‌خش ده‌كرێت.
ئه‌و نووسه‌ره میسرییه له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "كه‌سایه‌تی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كه له فیلم و زنجیره‌كان نیشان ده‌درێن".
یوسف زێدان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی، ناچاربووه بچێته ناو قودس، بۆ ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی خۆی رزگار بكات، كه له‌لای خاچپارێزه‌كان به دیل گیرابوو.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پزیشكی تایبه‌تی سه‌ڵاحه‌ددین كه‌سێك جوو بوو به ناوی مو‌سا، یه‌كێك بووه له پزیشكه هه‌ره لێهاتووه‌كانی جوو و ئێستاش ئه‌وان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن".
قسه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره میسرییه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و خودی میسرییه‌كانیش، به توندی وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كانی ده‌ده‌نه‌وه و به‌شێكیشیان به "سه‌رلێشێواو" وه‌سفی ده‌كه‌ن.
سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی، له ساڵی 1138ی زایینی له تكریت له دایكبووه، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبییه كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فاتمییه‌ی رووخان دایمه‌زراند، مێژوونووسان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا كورده، تا ئێستاش شورای قه‌ڵاكه‌ی له ناوچه‌ی دوین ماوه، كه به دووری 60 كلیۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێری پایته‌خت.
وه‌ك مێژوونووسان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به هۆی گیانی لێبورده‌يی و مرۆڤایه‌تی ئه‌و سه‌ركرده كورده موسڵمانه، ته‌نانه‌ت دوژمنه‌كانیشی رێزیان گرتووه.
له زۆرێك له چیرۆكه ئینگلیزی و فه‌ره‌نسییه‌كانیش ئاماژه به ناو و رۆڵ و سه‌رده‌می مێژوویی ئه‌و سه‌ركرده‌یه كراوه.
سه‌رچاوه: هاف پۆست