داعش به دوای په‌ناگه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی داعش ئێستا له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راده‌كه‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌ناگه‌یه‌كی دیكه بۆ خۆیان له ئاسیا بدۆزنه‌وه.
جه‌نه‌رال رۆبه‌رت براون، له سیمینارێكدا له په‌یمانگه‌ی شاهانmی به‌ریتانیا ئاشكراى كرد, به‌م دواییانه نزیكه‌ی 30 رێكخراوی توندڕه له ئیندۆنیزیا، پابه‌ندبوونی خۆیان به داعش راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئاوه‌كانی زه‌ریای هێمن، هه‌ن بۆ ه‌وه‌ی رێگری له چوونی ئه‌و كه‌سه توندڕه‌وانه بگرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
براون دووپاتی ده‌كاته‌وه، چه‌ندان رێكخراوی دیكه‌ی توندڕه‌و هه‌ن، كه له‌گه‌ڵ ده‌ركردنییان چ له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یاخود شوێنه‌كانی دیكه بن، ده‌ڕۆن و شوێنی دیكه بۆخۆیان ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه گوتی: "ئێستا رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان له وڵاتانی به‌نگلادیش، فلیپین، ئیندۆنیزیا و مالیزیا په‌یدا بوونه و ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بۆ هه‌موو لایه‌ك".