نه‌وشیروان مسته‌فا لە سلێمانییە
K24 - هه‌ولێر
دوور لە چاوی میدیاكان، نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەیانی ئەمڕۆ گەڕایەوە سلێمانی.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا بە یاوەری كوڕەكانی گەیشتووەتەوە شاری سلێمانی، ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەكەش رێگەیان پێنەدراوە ھیچ لێدوانێك لەوبارەوە بدەن.
كوردستان24 بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی گەڕانەوە و باری تەندرستی نەوشیروان مستەفا پەیوەندی بە چەند ھەڵسوڕاوێكی گۆڕانەوە كرد، بەڵام رایانگەیاند، رێگەپێدراونین لێدوان لەوبارەوە بدەن و زانیاری بە میدیاكان بدەن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە كاتێكدایە كە ماوه‌ی زیاتر له 8 مانگ بۆ چارەسەری تەندروستی لە دەرەوەی وڵاتە و بۆ پرسەی ھاوسەرەكەشی نەیتوانی بگەڕێتەوە كوردستان.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی 3/9/2016 دوو رۆژ پاش راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له لایه‌ن جێگرانی سكرتیری گشتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ھاتنەئارای ئەو بارودۆخە لەنێو یەكێتی و ھەوڵی نێوانگیری لە نێوان سەركردەكانی حزبە، نەوشیروان مستەفا سلێمانی جێھێشتوو چووە دەرەوەی وڵات، زیاتر له 8 مانگه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر پێشتر له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوكرابوونه‌وه، هۆكاری مانه‌وه‌ی له بریتانیا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بووه.
مانه‌وه‌ی نەوشیروان مستەفا له‌و وڵاته هێنده درێژه‌ی خایاند، كه له كاتی كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌یشیدا نه‌گه‌ڕایه‌وه كوردستان و به برووسكه و نامه‌ی كورتیش وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌نامه و سه‌ره‌خۆشیانه‌ی دایه‌وه كه بۆ كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی كرابوو.