حەمرین بە کلیلی رزگارکردنەوەی حەویجە دادەنرێت

زۆرجار داعش لە نێو سەنگەرەكانی حەشدی شەعبی دزە دەكەن ناوچەكە
kurdistan24.net

 K24 - كەركووك

لە سنووری حەمرینەوە تاکوو حەویجە زیاتر لە 500 گوندو ناوچە ھێشتا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان و رزگار نەکراون، بەھۆی فراوانی سنوورەکە و لاوازی چەکدارانی حەشدی شەعبیشەوە زۆرجار چەکدارانی داعش دزەدەکەنە نزیک سەنگەرەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە، فەرماندەکانی پێشمەرگەش ناوچەکە بە کلیلی رزگاردنەوەی قەزای حەویجە دادەنێن، بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبیش دەڵێت "لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی ئەوناوچانە رۆڵی سەرەکیمان دەبێت".