جێریمی كۆربین: لە سەد ساڵی رابردوودا ستەمێكی زۆر لە كورد كراوە

"ناكرێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەم سەردەمەی گۆڕانكارییەكان ھیچ چارەسێك بە بێ كورد پێشنیاز بكرێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

جێریمی كۆربین، سەرۆکی پارتی كرێكارانی بەریتانیا، لە میانی بەشداری لە سیمینارێكی كاروباری دەرەوەی چێتام ھاوس لە لەندەن، گوتی، ناكرێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەم سەردەمەی گۆڕانكارییەكان ھیچ چارەسێك بە بێ كورد پێشنیاز بكرێت.

ئەوەشی دووپات كردەوە، كە رەتكردنەوەی ناسنامە و مافی كوردان وا دەكات ئەو وڵاتانە بەردەوام لە كێشە و قەیراندا بن.

كۆربین گوتیشی، لە مێژووی سەد ساڵی رابردوودا ستەمێكی زۆر لە كورد كراوە وەک لە رێكکەوتنەكانی سێڤەر و سایكس پیكۆ رێكکەوتنەكانی دیکە روویاندا.