به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌بێت
K24 - ھەولێر
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 10% زیاد بكات و بگاته 602 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
به‌گوێره‌ی په‌یمانگای شیكاری واشتن له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له كێڵگه‌ی ئه‌تروش زیاد ده‌كات و كۆمپانیاكانی وزه‌ی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی نه‌وتی زیاتر له‌و كێڵگه‌یه ده‌رده‌هێنن و به‌وه‌ش ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی 10% زیاد ده‌كات.
په‌یمانگاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 602 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، له‌كاتێكدا له ساڵیس رابردوو به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی له‌سه‌رووی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو له رۆژێكدا.