پۆلیس و جهندرمهی توركیا به شهڕدێن
K24 - ھەولێر
پۆلیس و جەندرمەی توركیا لە چیای مانۆس لە پارێزگای ھاتای له باكووری كوردستان به شهڕ هاتن و بههۆیهوه عهریفێك كوژرا و سهربازێك و پۆلیسێكیش برینداربوون.
میدیاكانی توركی بڵاویانكردەوە، شەڕی نێوان پۆلیس و جەندرمە، شەوی رابردوو لە كوێستانەكانی چارداك لە ناوچەی حەسە لە پارێزگای ھاتای روویدا، كاتێ كە ھێزێكی جەندرمە كەوتە سەر بۆسەیەكی ھێزەكانی پۆلیس و لە ئەنجامدا شەڕ لە نێوانیان روویدا.
ھەردوو ھێزی توركیا بە جیا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژی پەكەكە لە ناوچەكە كردووە و كاتێكیش بە شەڕ ھاتوون، ھەردوولا پێیان وابوو لە دژی پەكەكە شەڕ دەكەن.
والیی ھاتای لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنی دژی پەكەكە لە رۆژی 11 ئایار لە چیای ئامانۆس دەستیپێكرد و لە ناوەڕاستی شەوی رابردوو، لە كوێستانەكانی چارداك لە ناوچەی حەسە بە ھۆی ئەم رووداوە دوو جەندرمە و پۆلیسیك برینداربوون و یەكێكیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و لە بارەی رووداوەكەشی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".