كریستیانۆ داوای فرۆشتنی یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ داوای فرۆشتنی مۆراتای ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتووگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو لابردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما داوای له فلۆرێنتینۆ پێرێز، سه‌رۆكی ریال مه‌درید كردووه كه له هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌لڤارۆ مۆراتا بفرۆشن.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیاش چه‌ندان یانه خواستی گواستنه‌وه‌ی مۆرتایان له هاوینی داهاتوو پیشانداوه، دیارترینیان یانه‌كانی (چێڵسی، مانچێسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر یونایتد)ـه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكیشی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌ویش ئه‌ندرێس سیلڤای هاونیشتیمانییه‌تی كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی پۆرتۆ و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال یاری ده‌كات.
كریستیانۆ له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ كه‌ریم بێنزێما هه‌یه و ده‌گوترێت به‌شداریكردنی بێنزێما وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی و دانانی مۆراتا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ به‌هۆی فشاری كریستیانۆیه.