ئالێگری: ئه‌م وه‌رزه بۆفۆن شایسته‌ی تۆپی زێرینه
ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتووسی ئیتاڵیا، پێش یارییه ئاگرینه‌كه‌یان سبه‌یان به‌رامبه‌ر رۆما، ئاماژەی بەوە کرد کە بوفۆن شایستەی تۆپی زێرینی ئه‌م وه‌رزه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان رۆما و یوڤێنتۆوس، ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤی ده‌ڵێت: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه چاره‌نووسسازه، هه‌ڵبه‌ت زه‌حمه‌تییه‌كی زۆریش به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
ئالێگری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه، گوتی: خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یۆڤێنتۆس جامه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه بۆفۆن شایه‌نی ئه‌وه‌یه ببێته باشترین یاریزانی جیهان.
ئالێگری ده‌شڵێت: له ساڵانی رابردووش ده‌بووایه بۆفۆن ئه‌گه‌ر جارێكیش بێت باڵۆن دۆری به‌ده‌ست بهێنابا، چونكه چه‌ند شتێكی نا ئاسایی كرد، ئه‌و جامی جیهانی برده‌وه.
له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ و شكسته‌كه‌ی فایناڵی 2015، ئاڵیگری ده‌ڵێت: ئه‌م دووانه ته‌واو له یه‌كتری جیاوازن، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌رگیز ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد بگه‌ینه یاریی كۆتایی، به‌ڵام له فایناڵی ئه‌مجاره پێشبینی ئه‌و پێگه‌ی ئێستامان كردووه و ده‌شتوانین ببینه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
ئالێگری له پرێس كۆنفرانسه‌كه ستایشی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی كرد و گوتی: بۆ خولی بیانی ئاسان نییه، كۆنتی كارێكی گه‌وره‌ی به بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ كرد.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 26ـه‌مینی سێریا ئه‌ی، یانه‌ی رۆما له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی یوڤێنتووس بكات.