ئێنریكی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به مه‌ترسی وه‌سف ده‌كات
ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس به مه‌ترسی وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: نازانم له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چی رووده‌دات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا باس له یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: لاس پاڵماس تیپێكی مه‌ترسیداره به‌تایبه‌ت كاتێك له یاریگه‌ی خۆیان یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌ركی من وه‌كو راهێنه‌ر ئه‌وه‌یه خاڵی به‌هێزی تیپی به‌رامبه‌ر بزانم و یاریزانه‌كانم ئاماده بكه‌م بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
ئێنریكی له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: جیرارد پیكێ هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه و به‌هۆی ڤایرۆسی گه‌ده ته‌ندروستی جێگیر نییه و هێشتا ته‌ندروستی باش نییه، بۆ یارییه‌كه‌ش ئاماده نابێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، پیكێ ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دووخراوه‌ته‌وه.
ئێنریكی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ده‌شڵێت: راسته ئێمه كێشه‌ی یاریزانمان هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزینه‌وه و به‌ربه‌ستی لاس پاڵماس ببڕین.
ئێنریكی كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له بارسێلۆنا ده‌كات، ده‌شڵێت: ئێمه تا دوایین یاریی ده‌جه‌نگین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین لالیگا چۆن ته‌واو ده‌بێت.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: یاریكردن به پلانی 3-4-3 بۆ نا، بژارده‌ی دیكه‌شمان هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێكانه‌كان، هه‌ندێك بژارده كاریگه‌رن و هه‌ندێكیش مه‌ترسیدارن، به‌ڵام ركابه‌رییه‌كی جوانه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 37ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی لاس پاڵماس له كاتژمێر 21:00 میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، له قۆناخی یه‌كه‌م بارسا به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.