گه‌نده‌ڵییه‌ك له‌سه‌ر كریستیانۆ ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوه و به‌و نزیكانه راپێچی دادگا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید داهاتێكی زۆری به نهێنی شاردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له باجدان رزگاری بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ له ساڵانی 2011، 2012 و 2013 ئه‌و داهات و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی وێنه‌كانی ده‌ستیكه‌وتووه پاره‌ی باجی لێ نه‌داوه، به‌مه‌ش كریستیانۆ به‌وه تاوانبار كراوه كه 150 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك باجدان نه‌داوه.
پێشتر له 2015 كریستیانۆ هه‌مان گرفتی هاته پێش، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌م كه‌یسه زوو داخرا، به‌ڵام ئه‌مجاره حكوومه‌تی ئیسپانیا بڕیاریداوه ئه‌م كه‌یسه پێشكه‌شی دادگای ئیسپانیا بكات، له ئێستادا راپۆرتێك ئاماده كراوه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترن و پێشبینی ده‌كرێت له 4ـی مانگی داهاتوو ئه‌م كه‌یسه به فه‌رمی پێشكه‌شی دادگا بكرێـت كه رێك ده‌كاته رۆژێك دوای ئه‌نجامدانی یاریی فایناڵی چامپیۆنزلیگی نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس.