پارتێكی دیكەی رۆژھەڵاتی كوردستان خەباتی چەكداری دەستپێكردەوە

لەناوچە سنوورییەكان ھێزی بڵاوە پێكردووە
kurdistan24.net

K24 - سۆران

له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، پارتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشمه‌رگه‌كانی له‌ناوچه ‌سنوورییه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بڵاوه‌پێكرد، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حه‌تكێشانی كوردستانی ئێران وه‌ك سێیه‌م پارتی رۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌ستی به ‌خه‌باتی چەكداری كرده‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ساڵی 1969 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ‌خوێندكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زراوه‌و له ساڵی 1979 به‌ فه‌رمی راگه‌یەندراوه‌، دوای هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان، سێیه‌مین پارتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگەكانی لە سنوورەكان جێگیركردەوە.