ژمارەی ئاوارە نێوخۆییەكانی عێراق 4 ملیۆن تێدەپەڕێنێت
K24 - سلێمانی
بە مەبەستى ئاگارداربوون لە بارودۆخى ئاوارەکان و گهڕاندنهوهیان بۆ زێدی خۆیان، بریکارى وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق سەردانى کەمپى ئاوارەکانى سلێمانى كرد و داوای لە ئاوارەکان کرد بگەڕێنەوە زێدى خۆیان، ئاوارەکانیش داواكارن بەر لهگهڕانهوهیان پێویسته خزمهتگوزاری بۆ ناوچهكانیان بگهڕێنرێتهوه.
بە گوێرەی دوایین ئامار ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەكانی عێراق چوار ملیۆنی تێپەڕكردووە.