داوای دامەزراندنی ھەرێمی نەینەوا دەكرێت

"ھەرێمی نەینەوا لەم بارودۆخەدا تاكە رێگەیە بۆ چارەسەری كێشەكان"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

حزبی "بۆ عێراق یەكگرتووین"، كە لەلایەن ئوسامە نوجێفیەوە دامەزرا، یەكێك لە داوا سەرەكیەكانی درووستكردنی ھەرێمی نەینەوایە، ئەسیل نوجەیفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دەڵێت، دەمانەوێت ئەو ھەرێمە نوێیە بۆ سەرجەم پێكھاتەكانی ناوچەكە بێت نەك بە تەنیا تایبەت بێت بە نەتەوەی عەرەب، شارەزایەكی دەستووریش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمە پرسێكە پەیوەستە بە ھەرێمی كوردستانیشەوە و تایبەت نییە حزبێكی عێراقی.

رۆژی 12 ئایاری 2017، حزبی "بۆ عێراق یەكگرتووین" بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی دامەزرا، دروشمە سەرەكییەكانی ئەو حزبە چارەسەری كێشەكان و خزمەتكردنە بە گەلانی عێراق.