كۆریای باكوور مووشه‌كێكی نوێی له نزیك ژاپۆن و رووسیا تاقیكرده‌وه
K24 - هه‌ولیر:
ئه‌م به‌یانییه ناوچه‌یه‌كی جیهان، به ده‌نگی مووشه‌كێكی نوێی كۆریای باكوور به ئاگا هاته‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ 14/5/2017 پیۆنگ یانگ جیاواز بوو له تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشووتری كۆریای باكوور. ئه‌مه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ش بوو له‌وه‌ته‌ی "مون جای ئین" بووه‌ته سه‌رۆكی كۆریای باشووری نه‌یاری گه‌نجه سه‌رسه‌خته‌كه. مووشه‌كێكی دیكه له كۆریاوه هه‌ڵدرا و له خاڵێكی نزیكی ژاپۆن و رووسیا كه‌وته سه‌ر زه‌وی و ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیاشی نێگه‌ران كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و مون جای سه‌رۆكی كۆریای باشوور، جارێكی دیكه سه‌ركۆنه‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی "پیۆنگ یانگ"ـیان كرد، تره‌مپ داوای سزا‌و ئابڵۆقه‌ی زیاتر ده‌كات و مون جای به ئیستیفزاركردنێكی زیاتری ناوبردووه.
به‌ڵام چین داوای دان به خۆداگرتن ده‌كات و نایه‌وێت گرژییه‌كان زیاتر په‌ره بسێنێت، هه‌ر چه‌نده ته‌ئكیدیان كرده‌وه ئه‌و كاره‌ی كه "كۆماری كۆریای میللی" كردوویه‌تی، پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.
به‌یجینگ "په‌كین" داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه ناوچه‌كه گرژتر نه‌كه‌ن و دان به خۆیاندا بگرن".
گوته‌بێژ به ناوی كرملین گووتی" پوتن له تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆریای باكوور نیگه‌رانه".
به‌ڵام كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" ئه‌مه كارێكی ئیستیفزازییه و پێویسته هه‌مووان سزا و ئابڵۆقه‌ی زیاتربه‌سه‌ر كۆریای باكووردا بسه‌پێنن، مووشه‌كه‌كه له شوێنێكی نزیك له خاكی رووسیا له زه‌وی داوه، شوێنێكی نزیك له ژاپۆن و رووسیا،، باوه‌ڕناكه‌ین مۆسكۆ به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئاسووده بێت".
به‌ڵام پیۆنگ یانگ به‌م تاقیكردنه‌وه دڵخۆش بووه، به‌رپرسێكی باڵای سوپای كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه" ئه‌و مووشه‌كه (بێ ئه‌وه‌ی جۆره‌كه‌ی دیاری بكات) له بنكه‌ی كۆسۆنگ له هه‌رێمی پیۆنگانی باكوور كاتژمێر 5:30 خوله‌ك (20:30 GMT) هه‌ڵدراوه‌و 700 كیلۆمه‌تری بڕیووه".
ئێستا كۆریای باشوور و ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت ده‌ست به پشكنین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و موشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پیۆنگ یانگ تاقیكردووه‌ته‌وه چ جۆرێكه و ده‌یانه‌وێت زانیاری له باره‌یه‌وه ده‌ستبخه‌ن.