دەمیرتاش: دەسەڵاتی خۆسەریمان ناوێت

"تەنھا دەیانەوێت دەسەڵاتی شارەدارەكان زیاد بكرێت"

K24 - ھەولێر

بە گوتەی پەرلەمانتارێكی جەھەپە كە لە گرتووخانە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی كردووە، پێی راگەیاندووە، كە ئەوان دەسەڵاتی خۆسەریان ناوێت و تەنھا دەیانەوێت دەسەڵاتی شارەكان زیاد بكرێت.

ئەرەن ئەردەمدا، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە" رایگەیاند، سەردانی گرتووخانەی ئەدرنەی كردووە و دیداری لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی ھەدەپە ئەنجام دا، بەپێی ئەو پەرلەمانتارە، دەمیرتاش پێی راگەیاندووە ئەوان دژی چوار ماددەی یەكەمی دەستووری توركیا نین، بۆ چارەسەركردنی پرسی كوردیش پێویست ناكات ئەو چوار ماددەیە بگۆڕدرێن، بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە داوای خۆسەری ناکەن، بەڵكو تەنھا دەیانەوێت دەسەڵاتی شارەدارەكان زیاد بكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر چەندین جار دەمیرتاش بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد داوای دەسەڵاتی خۆسەری دیموكراتی كردبوو.