نێچیرڤان بارزانی وه‌ك ره‌خنه‌گرتنێك له حكوومه‌تی عێراق ئه‌م پرسیاره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ره‌خنه‌گرتنێك له حكوومه‌تی عێراق ده‌پرسێت, به‌غدا چیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، چیی بۆ كورد یانیش بۆ سووننه كردووه و سه‌باره‌ت به بوونی په‌كه‌كه‌ش له شنگال ده‌ڵێت: "بوونی ئه‌وان له شنگال واتا‌ی ناسه‌قامگیری ده‌گه‌یه‌نێت".
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه, گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی هه‌ڵه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ یه‌كگرتوویی عێراق و ده‌شڵێت: "عێراق له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه‌كانی به جددی چاره‌سه‌ر نه‌كرێن".
سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له شنگال، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت, بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یدا، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته هۆی سه‌قامگیرنه‌بوون.
نێچیرڤان بارزانی روونیشی ده‌كاته‌وه, به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن له به‌غدا، یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن و كه ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ رێزگرتن له دراوسێیه‌تی نایه‌ته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیش نییه به‌م شێوه‌یه ره‌فتار بكات، چونكه ده‌بێته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك رێكبكه‌وین، كه بوونی په‌كه‌كه له شنگال واته نه‌بوونی سه‌قامگیری.