لە ئامەد كۆڕبه‌ندێك بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری به‌ڕێوه‌ دەچێت

kurdistan24.net

K24 - ئامەد

لە ئامەدی باكووری كوردستان لەلایەن فیدراسۆنی بازرگانانی توركیا ناوەندی پۆلیتەكنیكی ئیستانبوڵ كۆڕبەندێكی بەناوی دیموكراسی ھەرێمی و بەڕێوەبردن بەڕێوەچوو، لە كۆڕبەندەكە بازرگانان ئاماژەی بەوەدا كە كێشەی بەردەم پێشكەوتنی ئابووری باكووری كوردستان كێشە كوردییە، ھەروەھا ئەو كێشەو ئاڵۆزیانەی باكووری كوردستانیش بوونەتە رێگر لەبەردەم ئەو پێشڤەچوونە.