كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ ھەبوونی تۆزێكی سوك بەھۆی زیادبوونی خێرای با، ھەروەھا نزمترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 25 و بەرزترین پلە 36 دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی بڵاوكردووەتەوە، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەوری جیاجیا، ئەگەری بوونی تۆزێكی سوك ھەیە، نزمترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 24 دەبێت و بەرزترین پلە 35 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی