پوتن: ده‌ست له تر‌ساندنی كۆریای باكوور هه‌ڵگرن
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 15/5/2017 تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور به "مه‌ترسیدار" ناوده‌بات و داوای دان به خۆداگرتن و راوه‌ستاندنی هه‌ڵمه‌تی "تر‌ساندنی كۆریای باكوور" ده‌كات و ده‌ڵێت" پێویسته ئه‌و پرسه به رێگای ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌رۆكی رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری به‌یجینگ "په‌كین" پایته‌ختی چین رایگه‌یاند" ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی زیادبوونی ئه‌ندامانی یانه‌ی ئه‌تۆمین له جیهان، به كۆریای باكووریشه‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی" ئێمه ئه‌و تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌ی كۆریای باكوور به مه‌ترسی و زیانمه‌ند ده‌زانیین و ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و نه‌یاری ئه‌و كارانه‌ین، به‌ڵام پێویسته ده‌ست له تر‌ساندنی كۆریای باكوور هه‌ڵبگیرێت و هه‌وڵی گه‌یشتن به رێگا چاره‌ی ئاشتیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه بدرێت".