سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌كات

جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌كرێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كرد و هه‌ردوولا جه‌ختییان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، له‌م قۆناغه‌دا كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوایین پێشڤه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش له‌ مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق‌ كرا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق به‌رز نرخێندران.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاووتوێكرا و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی له‌م قۆناغه‌دا كرایه‌وه‌.