له هه‌ولێر پۆليسێك كوژرا و دوانى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى هه‌ولێر تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پۆليسێكى نه‌هێشتنى تاوان گيانى له‌ده‌ستدا و دوو پۆليسى ديكه بريندار بوون، له ئاكامى ته‌قه‌كردنى تۆمه‌تبارێك و خۆ راده‌ستنه‌كردنى به ياسا.
رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كى سه‌لاحه‌دينى شارى هه‌ولێر روويداوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆليس روونيكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌يه‌كى پۆليسى نه‌هێشتنى تاوان به مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى تۆمه‌تبارێك چوونه‌ته ئه‌و گه‌ڕه‌كه، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه ئاماده نه‌بووه خۆى راده‌ست بكات و ته‌قه‌ى كردووه.
گوتيشى: به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه، پۆليسێك گيانى له‌ده‌ستداوه و دوو پۆليسى ديكه بريندار بوونه كه برينى يه‌كێكيان سه‌خته.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24 له ئێستادا كه‌سوكارى پۆليسه‌كان له‌به‌رده‌م ئۆفيسى پۆليسى نه‌هێشتنى تاوان كۆبوونه‌ته‌وه.
پۆليس جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه, به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى دادوه‌ر هه‌وڵى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى تۆمه‌تباره‌كه‌يان داوه.