نزیكه‌ی 50 پزیشك له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی پزیشكی دراونه‌ته دادگا
K24 - هه‌ولێر:
رێككه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، ئاشكرای كرد، تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه، نزیكه‌ی 50 پزیشك دراونه‌ته دادگا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له ساڵی 2014ه‌وه، نزیكه‌ی 522 لێژنه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه و هه‌ڵه پزیشكییه‌كان پێكهێناوه، ژماره‌یه‌ك به دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و لێژنانه‌ش، ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، جیا له‌و 50 پزیشكه، 40 كارمه‌ندی دیكه‌ی ته‌ندرووستیش دراونه‌ته دادگا و زیاتر له 100 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندرووستی، له رووی كارگێڕییه‌وه سزا دراون.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی سزا دراون له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی ته‌ندرووستین له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ته‌ندرووستی دووپاتیده‌كاته‌وه، به هه‌ڵه‌ی پزیشكی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌رتی ته‌ندرووستی ناكرێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه به ده‌یان هه‌زاركه‌س له وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، ده‌بنه قوربانی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه.