فراكسيۆنى رافيده‌ين داواى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

بۆ ئەوەی جارێكیدیكە ناوچەكانیان لە پارێزگای نەینەوا ئاوەدانبکرێنەوە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكات بۆ ئەوەی جارێكیدیكە ناوچەكانیان لە پارێزگای نەینەوا ئاوەدانبکرێنەوە و لە مەترسی گرووپە چەكدارەكانیش پارێزراوبن. ھەروەھا دەشڵێن بۆ گەڕانەوەیان پێویستیان بە گەڕاندنەوەی ئارامی تەواو بۆ ناوچەكانیان ھەیە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە پاراستن و قەرەبووكردنەوەیان.