سوننه‌كان داواى رزگاركردنى حه‌ويجه‌ ده‌كه‌ن

زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی لە ژێر دەستی داعشن
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

عەرەبە سوننەکانی کەرکووک دەڵێن: لە شارۆچکەی حەویجەی سەر بەپارێزگای کەرکووک زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی لە ژێر دەستی داعشن و داوا دەکەن پەلە بکرێت لە ئازادکردنەوەی ئەو ناوچەیە.

پارێزگاری کەرکووکیش دەڵێت: حکومەتی عێراق بەنیازە دوای مووسڵ دەست بەئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی بەشێک لە ناوچەکانی رومادی بکات لەدەست چەکدارانی داعش، کە ئەمەش جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەو شارە دوادەخاتەوە.