كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی ده‌ستیپێكرد
K24 - واشنتن:
كۆبوونه‌وه‌ی شانده باڵاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی، ده‌ستیپێكرد.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هه‌رێم له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ جێرید كوشنه‌ر، راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌دان.
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پێكهاتووه له فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سروور بارزانی، به سه‌رۆكایه‌تی شاندی باڵای هه‌رێم، به یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ.