پێداچوونه‌وه‌ی به سیسته‌می مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستان24ی راگه‌یاند، مانگی ته‌ممووزی داهاتوو پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه و چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ساڵێكی پێویسته.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی، پێداچوونه‌وه‌ی به سیسته‌می مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا دیاری نه‌كراوه مووچه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزه‌كانی ناوخۆ یه‌كده‌خرێت یان هێزه‌كانی سووپای عێراق.