دوای 25 ساڵ بە خانەوادەکەی شاد دەبێتەوە
K24 - كەركووك
لە ساڵی 1992 کوڕێکی تەمەن 6 ساڵ لە شارۆچکەی پردێ، لەماڵ دەردەچێت و ناگەڕێتەوە دوای گەڕانێکی زۆر لە لایەن خانەوادەکەیەوە کە وادەزانن لە ئاوی زێی بچووک خنکاوە، دوای ئەو ماوەیە دەردەکەوێت ئەو کوڕە لە ژیاندا ماوەو ئێستا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیایە، دایك و باوكی چوونەتە لای و لە چەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ كوڕەكەیان دەگەڕێنەوە كەركووك.