فیفا ترسی له له‌ده‌ستدانی كریستیانۆ هه‌یه
لێدوانێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ترسی خستۆته دڵی فیفا كه نه‌توانێت به‌شداریی له جامی كیشوه‌ره‌كان بكات، چونكه دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به میدیاكانی ئیسپانیای راگه‌یاندووه كه له دوای كۆتایی ئه‌م وه‌رزه لالیگا و ئه‌نجامدانی یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ بیر له پشوو وه‌رگرتن ده‌كاته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌شدارینه‌كردنی كریستیانۆ له جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017 كه بڕیاره له رووسیا به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپاش به‌شداره.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی كه به فیفا ناسراوه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان رازی بكات كه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانیان بۆ ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه دانه‌بڕێن، چونكه ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه مه‌به‌ستێكی بازرگانیشی له‌پێشه و به‌شدارینه‌كردنی كریستیانۆ له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له رووی گریبه‌ستی بازرگانی به زیان بۆ فیفا ده‌شكێته‌وه.
له جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017، چه‌ندان ئه‌ستێره به‌شدارن، دیارترینیان (ئاڵێكسیس ساچنێز و ئارتورۆ ڤیدال و مانوێل نویه‌ر و چه‌ندانی تریش.
جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017 له رۆژی 17ـی مانگی داهاتوو به به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده كه بۆ سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شبوون به‌ڕێوه ده‌چێت.
گرووپی یه‌كه‌م: (رووسیا، نیوزله‌ندا، پورتوگال و مێكسیك)، گرووپی دووه‌م: چیللی، ئوسترالیا، ئه‌ڵمانیا و كامیرۆن).