یانه‌ی سلێمانی له یاریگه‌ی خۆی تووشی شكستێكی گه‌وره هات
لە دواگه‌ڕی یارییەکانى پاڵاوتنى خولی تۆپی پێی یانە پلەیەکەکانى عێراق، یانەى سلێمانى لەسەر یاریگاى خۆى تووشى شکستێکى گەورە هات، به‌مه‌ش تووشی شه‌شه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16 ئایاری 2017، له یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه، یانه‌ی سلێمانی میوانداریی یانه‌ی غازی باكووری شاری كه‌ركووكی كرد و یارییه‌كه‌شی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام پێ دۆڕاند، به‌مه‌ش سلێمانی به فه‌رمی ماڵئاوایی له قۆناخی یه‌كه‌می پاڵه‌وانته‌كان كرد.
یانه‌ی سلێمانی نەیتوانى تەنها یەکسانبوونێکیش دەستەبەربکات و سه‌رجه‌م یارییەکانى بە شکست کۆتایى پێهێنا، له كۆی 6 یاری، (18) جار تۆرى گۆڵەکەیان هەژێنرا و لە بەرامبەردا تەنیا (2) گۆڵیان تۆمارکرد.
یانەى گازى باکوور شانبه‌شانى یانەکانى سەورە و پێشمەرگەى سلێمانى بلیتى سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى دووەمى پاڵاوتنەکە بڕی.