وه‌زیرێكی ئیسرائیلی: كاتی پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماره‌كه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
یوئواف گالانت، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی ئیسرائیلی، له میانی كۆنگره‌یه‌كدا له شاری ئۆرشه‌لیم (قودس) گووتی" به بۆچوونی من ئێستا كاتی كوشتنی به‌شار ئه‌سه‌ده و كاره‌كه‌ش زۆر ئاسانه".
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" له زاری ئه‌و وه‌زیره ئیسرائیله‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیره ئیسرائیلییه‌كه گوتوویه‌تی" جێگای ئه‌سه‌د له‌م جیهانه‌دا نه‌ماوه".
گالانت پێشتر ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیلی بووه‌و دواتر خانه‌نشین كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه " ئه‌سه‌د له سووریا خه‌ڵك له سێداره ده‌دات و چه‌كی كیمیایی له دژیان به‌كارده‌هێنێت، دواتر ته‌رمه‌كانیشیان ده‌سووتێنێت. ئه‌وه‌ش ئه‌و ره‌وشه خراپه‌یه كه له ماوه‌ی 70 ساڵی رابردوودا نه‌بیینراوه". گالانت له‌و قسانه‌شی مه‌به‌ستی كوشتنی یه‌هوودییه‌كان بوو به ده‌ستی نازییه ئه‌ڵمانییه‌كان".
وه‌زیره ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دۆخه‌كه له سووریا گه‌یشتووه‌ته كۆمه‌ڵكوژی و سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژراون، بۆیه كوشتنی ئه‌سه‌د به مانای " پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماره‌كه" یه و دوای ئه‌ویش پێویسته خۆ به سه‌ری ماره‌كه‌ی دیكه "تاران"ـه‌وه خه‌ریك بكرێت.