نه‌وه‌یه‌كی ئیمپراتۆر له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ژاپۆن رایانگه‌یاند" شازاده ماك‌و، گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی ئه‌كیهیتۆی ئیمپراتۆری ژاپۆن، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هاوكارێكی پێشووی خۆ كردووه كه له زانكۆ پێكه‌وه بوون. ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌رباره‌ی نه‌مانی خانه‌واده‌ی ئیمپراتۆریی زیاتر كردووه، چونكه شازاده هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئاسایی ده‌ره‌وه‌ی خێزانی ئیمپراتۆریی كردووه.
پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن، واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه بكات، كه رێگه به ئه‌كیهیتۆی ته‌مه‌ن (83 ساڵ) بدات بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ختی ئیمپراتۆریی بێته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌نگاوی له‌و جۆره‌یه كه له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌دا ئیمپراتۆرێكی ژاپۆنی ده‌یگرێته به‌ر، چونكه ئه‌و له مانگی ئابی ساڵی رابردوو گووتی" به‌هۆی به ساڵاچوونییه‌وه ناتوانێت به باشی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ش خۆی له قه‌ره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خولی مانه‌وه‌ی پیاوانی خانه‌واده‌ی ئیمپراتۆریی له‌سه‌ر ته‌ختی ئیمپراتۆریی و مانه‌وه‌ی كچه‌كانیان دوای هاوسه‌رگیری له چوارچێوه‌ی خانه‌واده‌ی ئیمپراتۆریی نه‌داوه كه جێگه‌ی باسه له‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه ده‌بێت كۆنه‌پارێزان بینێن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بدرێت ژنان ببنه میراتگری ته‌ختی ئیمپراتۆریی.
ئه‌و گه‌نجه‌ی شازاده ماك‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه، ناوی "كی مۆر‌و"ـه و ته‌مه‌نی 25 ساڵانه، رۆژی چوار شه‌ممه دوای بڵاوبوونوه‌ی هه‌واڵی ده‌ستنیانكردنی "ماره‌بڕین" خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئۆفیسه‌ی پارێزه‌ران بینراوه كه له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن كاری تێدا ده‌كات .
ئێستا ته‌ختی ئیمپراتۆریی خاوه‌نی 4 میراتگره، یه‌كێكیان برایه‌كی ئیمپراتۆری ئێستایه و ته‌مه‌نی 80 ساڵانه و دوو كوڕی هه‌یه كه ته‌مه‌نیان 50 ساڵی تێپه‌ڕاندووه، هه‌روه‌ها شازاده "هیساهیتۆ" كه نه‌وه‌ی ئیمپراتۆره و ته‌مه‌نی 10 ساڵانه.
ئیمپراتۆر ته‌نها 4 نه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌وانیش هیساهیتۆ و 3 كچی دیكه‌ن به ناوه‌كانی "ماك‌و، كاكو و ئه‌یكو و منداڵی شازاده‌ی جێ‌نشین " ناروهیتۆ"ـن.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانی ئیمپراتۆریی، له كۆمه‌ڵگای ژاپۆنییدا بووه‌ته مایه‌ی دوو دڵی و نیگه‌رانی و كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه. زۆرینه له‌وه ده‌ترسن "هیساهیتۆ" دوایین ئیمپراتۆری ژاپۆن بێت".