چاڤی: ئه‌م وه‌رزه بۆ بارسێلۆنا كۆتایی هات و ریال مه‌درید ده‌بێته پاڵه‌وان
چاڤی ھێرناندێزی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا بێ ھیوا بووە لە بەدەست ھێنانی ناسناوی ئەمساڵ لەلایەن یانەکەی پێشووی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18 ئایاری 2017، چاڤی هێرناندێزی جه‌نگاوه‌ری کەتەلۆنی سەدی قەتەری، لە بارەی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا دەڵێت:" من باوەر ناکەم ریال مەدرید بە ئاسانی پێشەنگایەتی چۆڵ بکات، بۆیە ئەو یانەیە ھیوایەکی زۆریان ھەیە بۆ بەدەست ھێنانی ناسناوی ئەم وەرزە، ئەوان خاوەن چەند یاریزانێکی بە توانان و به ته‌واوه‌تی له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه.
چاڤی ده‌شڵێت: ھەرچەندە یاری کۆتای‌یان بەرامبەر مالەگا زەحمەتە و ھیوادارم بەرامبەر ئەو یانەیە تووشی دۆران بن، بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بتوانێت ناسناوی ئەم وەرزە بەدەست بێنێت".
چاڤی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه جیانولیجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتۆس خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه ده‌باته‌وه.
ریال مه‌درید له ئێستادا به 90 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین یاری خۆی له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر مالاگا ئه‌نجام ده‌دات، به یه‌كسانبوون به فه‌رمی دوای 5 ساڵ به ناسناوی لالیگا شاد ده‌بێـته‌وه.