كریستیانۆ، یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ تاوانبار ده‌كات و گاڵته‌ش به بارسێلۆنا ده‌كات
له یارییه دواخراوه‌كه‌ی نێوان سێلتا ڤیگۆ و ریال مه‌درید به‌ڕوونی دیاره كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌گریكارێكی سێلتا ده‌كات و باسی به‌خشیش و پاره‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
كامێرا‌كان له یارییه‌كه‌ی نێوان سێلتا و ریال كریستیانۆیان كردۆته ئامانج و تێیدا گرته‌یه‌كیان تۆمار كردووه كه كریستیانۆ به په‌نجه‌ی ده‌ستی ئاماژه بۆ گۆستاڤۆ گابریالی به‌رگریكاری ئارجێنتینای سێلتا ڤیگۆ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: به پاره‌كه‌ی بارسێلۆناش هیچتان پێ نه‌كرا.
كریستیانۆ كه له یارییه‌كه‌دا دووجار تۆڕی سێلتا ڤیگۆی هه‌ژاند و مه‌به‌ستی له‌م قسه‌یه، 3 ملیۆن یۆرۆیه‌كه‌ی بارسێلۆنا بوو كه میدیاكان بڵاویان كرده‌وه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی سێلتا ڤیگۆ له ریال مه‌درید، ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 3 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك به‌خشیش ده‌داته یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه راستی و دروستی ئه‌م باسه خراوه‌ته ڕوو..