چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه (چین) 18 تا 20 كه‌سی كه ببونه سه‌رچاوه‌ی زانیاریی و بۆ ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) كاریان ده‌كرد، له نێوان ساڵانی 2011 و 2012 دا، یان كوشتوونی یان ده‌ستگیری كردوون. كاری ئه‌و كه‌سانه‌ش سیخوڕیكردن بووه بۆ ئه‌مریكا و چونه‌ته ناو تۆڕێكی هه‌واڵگری گه‌وره‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئێستا و رابردووی ناو ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كه‌ی ئه‌مریكای گواستووه‌ته‌وه كه " تا ئێستا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا (چین) چۆن به‌و سه‌رچاوانه‌ی CIA زانیووه، ئایا كه‌سێك له ناو ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌و وڵاته ده‌كات، یان چین توانیوویه‌تی، سیستمی په‌یوه‌ندی نهێنی ئاژانسه‌كه ببڕێت و به‌و هۆیه‌وه ئاشكرای كردوون.
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی" چین له‌و پرۆسه‌یه‌دا 12 كه‌سی كوشتووه كه زانیاری‌یان به CIA ده‌دا و بوونه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕیكی سیخوڕیكردن كه پیش چه‌ند ساڵێك درووست كرابوون. به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه بدات.