قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌خۆشی له مام جه‌لال ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئیران، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له بری جڤاتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، په‌یامی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌نێرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی میهری ئێرانی، قاسم سوله‌یمانی په‌یامیكی بۆ مام جه‌لال ناردووه‌ه‌و به بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، سه‌ره‌خۆشی له‌و كردووه.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانیدا بۆ تاڵه‌بانی، نه‌وشیروان مسته‌فای وه‌ك یاری دێرینی مام جه‌لال له شه‌ڕی دژی دیكتاتۆرییه‌ت ناوبردووه.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران‌دا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نه‌هێنراوه كه نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتییان بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسه ئیرانییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی كراوه‌و دواتر ناوی بنه‌ماڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای هێناوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی هه‌ینی 19/5/2017 كۆچی دوایی كرد و رۆژی شه‌ممه 20/5/2017 له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به خاكسپێردرا.