سيستمى بژاردنى سزاى هاتوچۆ به قيست خرايه كار
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارى هه‌موو ئه‌و شوفێرانه ده‌كاته‌وه كه ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كانيان هه‌ولێره، له سبه‌ى رۆژى 23ى ئايار ده‌توانن سزاى سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانيان به شێوه‌ى قيست و ئاره‌زوومه‌ندانه بده‌ن.
ده‌قى ئاگادارينامه‌كه
ئاگاداريیه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
بابه‌ت/ ده‌ستپێكردنی دانی سزاكانی هاتووچۆ به‌شێوه‌ی قیست
هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابڵۆی هه‌ولێریان هه‌یه ده‌توانن له به‌یانی 23/5/2017 ه‌وه سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆسوودمه‌ند بوون له سیستمی دانی بڕی سزایيه‌كانی هاتووچۆ كه‌له‌سه‌ریان تۆماركراوه به‌شێوه‌ی قیست كه سیستمه‌كه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر
22/5/2017