فه‌ره‌نسا: قه‌يرانى سووريا ته‌نيا له رێى سه‌ربازييه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكى بێ پێشينه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان ئيف لۆدريان رايگه‌ياند، قه‌يرانى سووريا چاره‌سه‌ر ناكرێت ته‌نيا له رێى سه‌ربازييه‌وه نه‌بێت.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانييه‌كه‌ى، لۆدريان گوتى: قه‌يرانى سووريا ته‌نيا له رێى سه‌ربازييه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
گوتيشى: گرنگيشه ئاماده‌كارى بۆ چاره‌سه‌رى سياسى بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: فه‌ره‌نسا له‌و بڕوايه‌دايه چاره‌سه‌رى سياسى كاتى پێويستى به پابه‌ندبوونى رژێم هه‌يه به ئاگربه‌سته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، چاره‌سه‌رى سياسى دوورمه‌ودا له سووريا پێويستى به كارى زۆرتره بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى دانووستانه‌كانى جنێفدا بێته‌دى.
پێشتر هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئه‌مريكا رايانگه‌ياندبوو، قه‌يرانى سووريا ته‌نيا له رێى چاره‌سه‌رى سياسييه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ناكرێت به شه‌ڕ و رێگه‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر بكرێت.
جێى ئاماژه‌يه، لۆدريان، له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى فرانسوا ئۆلاند دا وه‌زيرى به‌رگرى بوو، به‌ڵام له 17ى ئايارى ئه‌مساڵه‌وه ئيمانوێل ماكرۆن وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه ده‌ستنيشانى كردووه.