تەقینەوەیەك لە بەریتانیا روویدا
K24 - ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا لە ھۆڵێكی ئاھەنگێڕان لە شاری مانچستەری بەریتانیا، بە گوێرەی دوایین ئامار 19 كەس كوژران و 60 كەسیش برینداربوون.
لە كاردانەوەی تەقینەوەكەشدا تێریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەركۆنەی ئەو تەقینەوەیەی كرد و بە كردەوەیەكی تیرۆرستی ناویبرد.
وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكاش رایگەیاند، بە وردی چاودێری تەقیەنەوەكەی مانچستەر دەكەن.
ھاوكات ھێزێكی زۆری دژە تیرۆری بەریتانیاش لە شوێنی تەقینەوەكە بڵاوەیان پێكرا.