ئاریانا گراندی هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه ده‌رده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
كاتێك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هۆڵی ئارینای شاری مانچیسته‌ر روویدا، كچه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكی "ئاریانا گراندی" له‌و هۆڵه‌دا كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س جێگه‌ی ده‌بێته‌وه و گه‌وره‌ترین هۆڵی ئاهه‌نگه‌كانی شاره‌كه‌یه، گۆرانی گوتووه.
broken.
— Ariana Grande (@ArianaGrande) ٢٣ مايو، ٢٠١٧
from the bottom of my heart, i am so so sorry. i don't have words.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار "ئاریانا گراندی" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتره‌وه، ده‌رباره‌ی رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌و هۆڵه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی تێدا ده‌گێڕا و به هۆیه‌وه 19 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، نووسیوویه‌تی" له قوڵایی دڵمه‌وه داڕوخاووم، زۆر به داخه‌وه‌م، هیچم نییه بیلێم".
تویته‌كه‌ی ئاریانا دوای نزیكه‌ی 5 كاتژمێر له ته‌قینه‌وكه نووسراوه، ئه‌و كچه ئه‌مریكییه شه‌وی رابردوو له‌و هۆڵه‌دا بووه كه به خوێنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سووركرا.
ئاریانا گراندی، له دایكبووی ساڵی 26/7/1993 له ناوچه‌ی ببوكا راتۆن له ویلایه‌تی فلۆریدا له دایكبووه، جگه له‌وه‌ی گۆرانیبێژه، تێكستی گۆرانیش ده‌نووسێت و كاری نواندنیش ده‌كات.
له دوایین لێدوانیشدا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه، پۆلیسی شاری مانچیسته‌ریش رایگه‌یاند" ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه كۆژراوه، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی برینتانیاش سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ی كردوو به كارێكی تیرۆریستی دوژمنكارانه‌ی تۆقێنه‌ر ناوبرد و هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان ده‌ربڕی.
ئه‌و كه‌سانه‌شی له هۆڵه‌كه‌دا بۆ ئاهه‌نگی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی " ئاریانا گراندی" كۆببوونه‌وه ده‌ڵێن" له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگه‌كه‌داو له‌و كاته‌ی خه‌ڵكه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه یه‌كسه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه.
تا ئێستا هیچ لایه‌ن و گرووپێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.